مصطفى بارزانی
جه‌نه‌راڵێك بۆگه‌ل ژیا‌و بۆگه‌ل سه‌ری نایه‌وه
، ئهوكهڵهمێردهی له‌ته‌مه‌نی ٣ ساڵی دا ، له‌گه‌ڵ دایكی دا ده‌كه‌وێته زیندانی عوسمانیه‌كان ، به‌هۆی شوڕشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی شێخ عبدالسلام ی براگه‌وره‌ی.
بارزانی له‌ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی دا ، به‌فه‌رمانی شێخ احمدی بارزانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌ری بارزانی به‌ره‌و پیری شۆڕشه‌كه‌ی شێخ محمود دێت له‌سلێمان،
بارزانی دیسانه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی شێخ احمدی بارزانی له‌گه‌ل كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌ری بارزانی به‌هانای شێخ سه‌عیدی پیران ده‌چێت له باكور.
بارزانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌ری بارزانی ، ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌رمه‌نی و یه‌كێك له پاشاكانیان له‌ده‌ستی عوسمانی و لهقهتلوعام ڕزگاریان ده‌كه‌ن،
بارزانی ساڵی ١٩٤٢ له‌سلێمانی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له‌گه‌ل حزبی هیواو شێخ لتیف ی كوڕی شێخ محمود دروست ده‌كات و به‌هاوكاری ئه‌وان خۆی ده‌رباز ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه بارزان،
بارزانی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ١٩٤٣-١٩٤٥ ی بارزانی كردوه،
بارزانی له‌گه‌ل نزیكه‌ی ٥٠٠٠ بارزانی به‌شداری ده‌كه‌ن له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مهاباد و دهبنهكۆڵهكهیهكی به‌هێزی كۆمار،
بارزانی جێگه‌ی متمانه‌ی پێشه‌وا قازی محمد بوو هه‌ربۆیه شه‌ره‌فی پاراستنی ئاڵای كوردستانی له‌لایه‌ن پێشه‌واوه پێ‌سپێردرا ،
بارزانی دوای ڕوخانی كۆماری كوردستان خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داو گه‌وره‌ترین ڕێڕه‌وی مێژووی گرته‌به‌ر لهمهابادهوه بۆ ڕوباری ئاراس وپهڕینهوه بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ ٥٠٠ هاوه‌ڵی بارزانی دا،
بارزانی دوای ١١ ساڵ مانه‌وه له‌سۆڤیه‌ت ساڵی ١٩٥٨ له پێشوازیه‌كی بێ وێنه‌دا له‌سه‌ر ئاستی عێراق دا گه‌رایه‌وه بۆ ووڵات ،
بارزانی له‌ساڵی ١٩٦١ بۆ ١٩٧٥ سه‌ركردایه‌تی گه‌وره‌ترین و درێژترین و به‌هێزترین و پڕده‌سكه‌وت ترین شۆڕشی كوردی كردوه ، له‌مێژووی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان دا ،
بارزانی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی شۆڕشی كورد‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه سێ سه‌رۆك كۆماری عێراق ی ناچاركردبێت بێنه ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌لاتی شۆڕش بۆ گفتوگۆ ودانوستان ،
بارزانی خاوه‌نی یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتی مێژوویه بۆ كورد له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان ، كه‌بریتیه له به‌یان نامه‌ی ١١ ی ئازاری ساڵی ١٩٧٥،
بارزانی وشۆڕشهكهی به‌گه‌وره‌ترین گه‌له‌كۆمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌بریتی بوو له گه‌له‌كۆمه‌ی جه‌زائیری ساڵی ١٩٧٥ ، توشی شكست كرا.
بارزانی ئه‌وسه‌ركرده‌یه بوو ، وه‌ك پێشمه‌رگه‌كانی دهژیاو وه‌ك ئه‌وان ده‌ی خوارد و ده‌ی پۆشی‌و ده‌خه‌وت ، تا ئیستاش خاوه‌ن هیچ موڵك و ماڵێك نیه‌و ههركادروبهرپرسێكی پارتی و كوردستان دڵسۆز‌و ده‌ست پاك و خزمه‌تكاربێت پێی ده‌ڵێن مه‌لای ی.
سڵاو ڕێز بۆ ڕۆحی پاكی بارزانی باوك و گۆڕی پڕنووربێت.